ئابووری

لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت؟

مه‌ود میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "لیستى دابه‌شكردنى مووچە ئامادە كراوه‌ و له‌ چاوەڕوانی ئه‌وه‌دان پارەکەى بەغدا بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەت و ده‌ستبكه‌ن به‌ دابەشکردنى مووچە".

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند "پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى نیسان ره‌وانه‌كرا، له‌ ئێستادا مووچه‌خۆران له‌ چاوه‌ڕوانى بڵاوكردنه‌وه‌ى لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌دان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سەرچاوەیه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد "راگه‌یاندنى لیستى دابەشکردنى مووچە په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ى پارەى مووچە لەلایەن وەزارەتى دارایى عیراقەوه‌ بخرێته‌ سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، وا له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى پێنجداین و هێشتا مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى چوار دابه‌شنه‌كراوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan