ئابووری
به دوو مهرج زهوى وهردهگریت"خانەنشینانيش دەگرێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێم، چۆنێتى دابهشكردنى زهوى و مهرج و رێنماییهكانى وهرگرتنى زەوی له لایهن فەرمانبەرانهوه ئاشكرا دهكات و رایدهگهیهنێت "هەر فەرمانبەرێك پێشتر سوودمەند نەبووبێت و خزمەتی لە ههشت ساڵ زیاتر بێت، وەرگرتنی زەوی دەیگرێتەوە".
موفیدە یونس، راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار بۆ میدیای فەرمی حكومەتی هەرێمى كوردستان ئاماژهى بهوهكردووه "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەت هەستاوە بە ئەنجامدانی رێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی و بۆ ئەوەش رێنمایی تایبەتی ئامادەكردووە و لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە واژۆ كراوەتهوه و دواتر لە رۆژنامهى وەقائیعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر سوودمەند نەبوون و ئەو خانەنشینانەی لەكاتی خزمەتی وەزیفی سوودمەند نەبوون پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە".
موفیده یونس، روونیشیكردووهتهوه "دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەپێی دوو بنەما دەبێت، ئهوانیش بەپێی شوێنی لەدایكبوون و شوێنی كاركردن دەبێت و هەروەها بەپێی بوونی شوێنی پێویست لە سنووری هەر شارەوانییەك و بۆ ئەوەش فەرمانبەر سەرپشك دەبێت، كە لە شوێنی لەدایكبوونی یان سنووری شوێنی كارەكەی زەوی وەربگرێت".
راشیگهیاندووه "دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەر شارەوانییەك بەپێی تیروپشك دەبێت بەسەر فەرمانبەران و بەپێی خاڵبەندی دەبێت، كە خاڵبەندییەكە بەپێی ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزانە، بۆیە هەر فەرمانبەرێك پێشتر سوودمەند نەبووبێت و خزمەتی لە ههشت ساڵ زیاتر بێت، وەرگرتنی زەوی دەیگرێتەوە".
پ ح ع