کوردستانی
بارانى چه‌ند رۆژى رابردوو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى هه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی، ئه‌م شه‌پۆله دواییه‌ى بارانبارین، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى دروست كردووه و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستیاندایە بۆ ئەم ساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و زۆربەی کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی بووژاونەتەوە".
خومار حمە نجیم حمە، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "زۆری بارانبارین دەبێتە هۆی بووژانەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و لەگەڵ بارینی رێژەیەکی گونجاو کانی و کارێزەکانیش دەبووژێنەوە، بەردەوام بوونەوەی ئەم بارانبارینە لە وەرزەکانی بەهاردا دەبێتە کۆبوونەوەی رێژەیەکی زیاتری ئاو لە کۆگاکانی ئاوی ژێر زەویدا".
وتیشى "ئه‌وان لە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یاندا هۆبەیەكیان هەیە بۆ پێوانەکردنی ئاستی ئاوی ژێر زەوی کە بە بەردەوامی ئاستی ئاوه‌كه پێوانە دەکرێت لە هەموو کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەست ئه‌واندایە بۆ ئەم ساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەراورد بە ساڵى پار، بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و زۆربەی کۆگاکانی ئاوی ژێرزەوی بووژاونەتەوە".
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكى به‌هێزى بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش بووه هۆى دروستبوونى لافاو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاوى ژێر زه‌ویش دروستكرد.
پ ح ع