ئابووری

نرخى ماسى به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى ماسى به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕه‌كه‌ى و كه‌مى خستنه‌ڕوو، نرخى ماسى له‌ بازاڕه‌كاندا گرانبووه‌، ماسیفرۆشێكیش ده‌ڵێت، ماسى زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و خواستیشى له‌سه‌ره‌.

ئازاد سه‌لیم، ماسیفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ماسى به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌زربووه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بڕه‌كه‌ى كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و خستنه‌ڕوو زۆر كه‌مه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "نازانین هۆكاره‌كه‌ى چییه‌ و ماسیش له‌ ده‌ره‌وه‌ و شاره‌كانى عیراق هاورده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ى له‌ بازاڕ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خواستى هاوڵاتییان یه‌كناگرێته‌وه‌".

وتیشى "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ڵام خواستیشى له‌سه‌ره‌ و خه‌ڵك كڕیاره‌، نرخى یه‌ك كیلۆ ماسى له‌ دوو كیلۆ بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌شت هه‌زار دینار، خوار دوو كیلۆ به‌ حه‌وت هه‌زار دیناره‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب