کوردستانی
سه‌رژمێريى هاوڵاتییان ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى 20ى ئه‌م مانگه سه‌رژمێرى هاوڵاتییان به‌شێوه‌ى ئه‌زموونى ده‌ستپێده‌كات و چه‌ندین شوێن ده‌ستنیشانكراون.
مه‌حموود عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى به‌شێوه‌ى ئه‌زموونى، رۆژى 20ى مانگ له سه‌رتاسه‌رى عیراق تیمه‌كانى سه‌رژمێر كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
وتیشى "ئه‌مه سه‌رژمێرى گشتى نییه و ته‌نها ئه‌زموونییه تابزانین ئاماده‌كارییه‌كانمان تا چه‌ند باشبوون و تا چه‌ند ده‌توانین كۆنترۆڵى سه‌رژمێرى گشتى بكه‌ین و گرفت له كوێ هه‌یه چاره‌سه‌ره‌ى بكه‌ین".
هه‌روه‌ها وتى "چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى ئه‌زموونى كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ین، بۆ هه‌ر تاكێكیش 100 پرسیار ئاماده‌كراوه هه‌موو بواره‌كانى ژیانى رۆژانه ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕیاره له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ سه‌رژمێرى گشتى له‌سه‌ره‌تاسه‌رى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات".
ع،ه