کوردستانی

له‌ سلێمانى خۆپیشاندانه‌ و رێگایه‌كى سه‌ره‌كى داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى خۆپیشاندانه‌ و رێگایه‌كى سه‌ره‌كى داخرا

مه‌ودا میدیا-

شۆفێرانى بارهه‌ڵگر له‌ شارى سلێمانى رێگاى سه‌ره‌كى تاسڵوجه‌ سلێمانییان داخست و به‌هۆیه‌وه‌ هاتوچۆى ئۆتۆمبێل په‌كى كه‌وت.

ئه‌كره‌م ره‌حیم، شۆفێرى بارهه‌ڵگر به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دژى خراپى رێگاوبانه‌كان به‌تایبه‌تى رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شار، شۆفێرانى بارهه‌ڵگر بڕیاریاندا رێگاى سه‌ره‌كى تاسڵوجه‌ بۆ ناو شار و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دابخه‌ن".

وتیشى "هه‌روه‌ها زۆرى باج و رسوماتیش یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ى شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕن، هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ داخراوه‌ و هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت هاتوچۆ بكات و هاتن و چوونى ئۆتۆمبێل په‌كى كه‌وتووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌مه‌ى كه‌ شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ده‌یكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتییانه‌، چونكه‌ له‌ ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان و سنورى پارێزگاى سلێمانیش رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شار زۆر خراپه‌ و پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ ده‌سه‌ڵات بێته‌ وه‌ڵام و كار بۆ چاككردنى رێگاكان بكات".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب