کوردستانی
یەكتربڕی باخی بەختیاری له ته‌واو بووندایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان له شارەوانیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری 96%ی كارەكانی تەواو بووه و به‌ر له واده‌ى دیاریكراوى خۆى 26 مانگى داهاتووه پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌كرێت"، ده‌شڵێت "ته‌واو بوونى پرۆژه‌كه چەندین شەقامی شارەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە''.
هێمن جەلال، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرایكرد "پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری گەیشتوووتە قۆناغی كۆتایی و 96%ی هەموو بڕگەكانی تەواوكراوە".
وتیشى "پڕۆژەكە له ئێستادا 13 هەزار مەتردووجا قیركردنی ماوە و لە چەند رۆژی ئایینده‌دا كۆتایی به‌وه‌ش دێت، هه‌روه‌ها هەندێك شوێن دەمێنێتەوە كە سەوزی بكەن، له پاش ئه‌وه پڕۆژەكە بە تەواوی دەكرێتەوە بە رووی هاتوچۆكردنی شۆفێراندا ".
روونیشیكرده‌وه ''كۆتا رۆژی تەواوكردنی پڕۆژەكە 26ی مانگى داهاتووه، بەڵام به‌ر له‌و واده‌یه تەواو دەكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌گه‌ڵ تەواوكردنی ئه‌و پڕۆژەیه شەقامە سەرەكییەكەی بە تەواویی دەكرێتەوە و چەندین شەقامی شارەكەش بەیەكەوە دەبەستێتەوە''.
پ ح ع