کوردستانی
ژیانى خوێندكاران له قوتابخانه‌كان له مه‌ترسیدایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت "له سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك قوتابخانه هه‌یه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه یان سه‌ر له نوێ دروستكردنه‌وه هه‌یه و بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى خوێندكاران"، ده‌شڵێت "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به‌هۆكارى قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى بودجه، سسته له به دهمهوهچوونى داوكارییهكانیان".
ئارام ره‌حیم، وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ساڵانه له رێگه‌ى لیژنه‌كانیان و ئیداره‌ى قوتابخانه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگایانه ده‌كه‌ن كه له سنوورى پهروهردهكهیاندایه و هه‌ر گرفت و كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت به نووسراو سه‌رووى خۆیانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
وتیشى "له ئێستادا كۆمه‌ڵێك قوتابخانه هه‌یه تاراده‌یه‌ك بۆ خوێندن گونجاو نین و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، وه هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان ده‌بێت سه‌ر له نوێ دروستبكرێنه‌وه".
له‌باره‌ى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ به دهمهوهچوونى داواكارییه‌كانیان، ئارام ره‌حیم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌هۆى ئه‌و قوتابخانانه‌وه ژیانى خوێندكاران كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و به‌هۆكارى قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى بودجه‌ى پێویستیش، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، په‌له ناكات له جێبه‌جێكردنى داوكارییهكان".
پ ح ع