کوردستانی
گه‌نجێكى كورد له سێداره‌درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوێكى کوردی خەڵکی مەهابادى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
پێش چه‌ند رۆژێك ئەنوەر خزری هاوڕێى له زیندان سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەسرەو بەشارەت چه‌ند رۆژێك دواى له سێداره‌دانى ئه‌نوه‌ر، ره‌وانه‌ى ژووى تاكه كه‌سى كرابوو.
چه‌ند رۆژێك پێش له سێداره‌دانى، بنەماڵەی خەسرەو بەشارەت توانیبوویان لە بەندیخانەی قزڵحەسار چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت، دواتر به چه‌ند كاتژمێرێك پێش له سێداره‌دانى به‌نیازى بینینى كوڕه‌كه‌یان چووبوونه به‌رده‌م به‌ندینخانه‌كه به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌درابوو خه‌سره‌و ببینن.
له ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردوو هه‌ر یه‌كه له خه‌سره‌و به‌شاره‌ت، ئەنوەر خزری، فەرهاد سەلیمی، داوود عەبدوڵڵاهی، قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی له سێداره دراون.
ع،ه