کوردستانی

ده‌سته‌ى دادوه‌ريى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی ره‌تكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌سته‌ى دادوه‌ريى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی ره‌تكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بڕیاره‌كه‌ى رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای فیدراڵیی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی ده‌ریكرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هاتووه‌ "ده‌سته‌كه‌ داوا له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراقه‌، بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ ده‌ركرد كه‌ رزگار حاجی حه‌مه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی له‌باره‌ی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو.
 
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌بڕیاره‌كه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له‌ بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌ بڕیاری رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵیی نه‌به‌ستێت.

له‌كۆتایی بڕیاره‌كه‌یدا هاتووه‌ "ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به‌ رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه‌ بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan