کوردستانی

كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

کۆمسیۆنی هەڵبژردنەکان لەبارەی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری و وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری روونکردنەوە دەدات.

کۆمسیۆنی هەڵبژردنەکانی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە پستبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران- کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە 5 لە کۆنووسی ئاسایی 19 لە 13ى 5ى 2024 بریادرا بە دووبارە دەستکردنەوە بە پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو پڕۆسەیە بریتییە لە تۆمارکردنی ئەو کەسانەی کە له‌ دایكبووى ساڵى 2006ن، ئێستا دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆئەوەی خۆیان تۆماربکەن، هەروەها ئەو کەسانەی کە تۆماری بایۆمەتریان ئەنجامداوە، بەڵام کێشەی پەنجە مۆریان هەبووە، ئەوانیش دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن تا جارێکی دیکە پەنجەمۆریان لێوەربگیرێتەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان، ئەو کەسانەی خۆیان تۆمارکردووە لە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران تا کۆتایی ساڵی 2023، ئێستا دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان