ئابووری
100 ملیۆن دینار ده‌درێته مووچەخۆران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى نوێترین بڵاوكراوه‌ى بانكى رافیده‌ین كه بانكێكى حكومیی عیراقه، بڕیاریداوه بڕی 100 ملیۆن دینار به مه‌به‌ستى کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێل، بداته مووچەخۆران.
بانکى رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "100 مووچە وەک پێشینە دەدەنە مووچەخۆران و بە 180 مانگ لێیان وەردەگرنەوە".
ئاشكراشیكردووه "بڕی پێشینەى 20 تاوەکو 40 ملیۆن دینار بۆ کڕینى ئۆتۆمبێل دەدرێتە مووچەخۆران و 75 تاوەکو 105 ملیۆن دینار بۆکڕینى یەکەى نیشتەجێبوون دەدەنە فەرمانبەران و خانەنشینان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى بانكى رافیده‌ین ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "قەرزەکە بە 180 مانگ لە فەرمانبەران بەسودى 4% تاوەکو 10% لێیان وەردەگیرێتەوە و مەرجى پێدانى پێشینەکانیشى بەستووەتەوە بە بەبانکیکردنى مووچە لە بانکەکە".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئه‌م ئۆفه‌ره‌ى بانكه حكومییه‌كانى عیراق مووچەخۆرانى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه چونكه مووچەکانیان تەوتین نەکراوە.، ئه‌گه‌رچى له لایه‌ن دادگاى فیدراڵییشه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و ده‌بێت ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام به‌هۆى ململانییه سیاسییه‌كانى نێوان هه‌رێم و عیراق مه‌ماته‌ڵه به‌و بابه‌ته‌وه ده‌كرێت و دواده‌كه‌وێت.
پ ح ع