کوردستانی
بڕیاره‌كان كۆمیسیۆنى عیراق ده‌خاته نێوان دوو بڕیارى دژ به یه‌ك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى وته‌بێژى كۆمیسیۆنى سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانى عیراق، بڕیاره‌كان له باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، كۆمیسیۆنى خستووه‌ته نێوان دوو بڕیارى دژ به یه‌ك.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "دوای ئه‌وه‌ى دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بڕیارەكه‌ى ده‌ركرد، كۆميسیۆن له نێوان دوو بڕیاری دژیەكدایه".
روونیشیكرده‌وه "لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی كۆميسیاران كۆبوونەوە ئەنجامدەدات بۆ یەكلاكردنەوەی كارەكانی هەڵبژاردن.
غه‌لاى، ئه‌وه‌شى وت "له دواى بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی، رێوشوێنە دارایی و كارگێڕییەكانی تایبه‌ت بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگیراون".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لەسەر سكاڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی كۆميسیۆن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
پ ح ع