ئابووری

زانیارییه‌كى نوێ له‌ سه‌ر هه‌ژمارى من ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیارییه‌كى نوێ له‌ سه‌ر هه‌ژمارى من ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، فه‌رمانبه‌رانى بانكه‌ حكومییه‌كان فۆرمى (هه‌ژماری من)یان بۆ پڕكراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا واژۆكردنى ماوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرس به‌ فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه‌ و به‌ بێ ویستى خۆیان فۆڕمه‌كه‌یان بۆ پڕ كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ بانكه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ بانكه‌كان فۆڕمى (هه‌ژمارى من) بۆ فه‌رمانبه‌ران پڕ كراوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا واژۆكردنه‌كه‌یان ماوه‌ و له‌ كاتى پێویستدا واژۆشیان پێده‌كه‌ن".

وتیشى "ئه‌و كاره‌ش له‌ لایه‌ن به‌ێوه‌به‌ر و به‌شى كارگێڕى بانكه‌كه‌وه‌ كراوه‌ و به‌بێ پرس و ویستى فه‌رمانبه‌ران خۆیان ئه‌نجامدراوه‌".

ئه‌وه‌شى وت "به‌ڕێوه‌به‌رانى بانكه‌كانیش له‌ لایه‌ن حزبه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ریان و پێیانوتراوه‌ كه‌ ده‌بێت فۆڕمى (هه‌ژمارى من) بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه‌".

دادگاى فیدراڵیی بڕیارى داوه‌ به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌ێمى كوردستان له‌ رێگه‌ى بانكه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ریشدا حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى (هه‌ژارى من)ی داهێناوه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كى ئه‌هلییه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ رێگه‌ى فشار وا له‌ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكات، پرۆسه‌ى به‌ بانكیكردنى مووچه‌كه‌یان له‌ (هه‌ژمارى من) ئه‌نجامبده‌ن و تا ئێستاش فۆڕمى به‌ به‌شێك له‌ مووچه‌خۆران پڕكردووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا به‌شێكى زۆرى مووچه‌خۆران ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ى بانكى فیدراڵییه‌وه‌ فۆڕم پڕ بكه‌نه‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان