کوردستانی

تا ئێستا تەنها 17 گۆڕی بەكۆمەڵ هەڵدراونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا تەنها 17 گۆڕی بەكۆمەڵ هەڵدراونەتەوە
مەودا میدیا-
یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان بەبۆنەوەی رۆژی نیشتمانی گۆڕە بە كۆمەڵەكانەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە هەوڵەكان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و هێنانەوەی رووفاتەكانیان. 

لە بەیاننامەكەدا یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە" تا ئێستا زیاتر لە 300 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە بەڵام تەنها 17 گۆڕیان هەڵدراونەوە و تائێستاش تەنها 1%ی رووفاتی ئەنفالكراوان گەڕێنراونەتەوە. 

یەكێتی نووسەرانی جینۆساید، نیگەرانی خۆیشی دەردەبڕێت لەوەی كە لەدوای 17 ساڵ لە دیاریكردنی ئەم رۆژە و دوای 21 ساڵیش لە رووخانی رژێمی بەعس، بەڵام تا ئێستا پرسی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفالكراوان و جینۆسایدكراوانی كورد یەكێكە لە پرسە پەراوێزخراوەكان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك تائێستا نەتوانراوە تەنانەت لە 10% ی  رووفاتی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كورد لە تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەكان و كوردانی فەیلی بگەڕێنرێتەوە بۆ خاكی نیشتمان.


ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە" ئەگەر هەڵوەستە لەسەر ژمارەی ئەو رووفاتانە بكەین، كە هێنراونەتەوە بۆ خاكی نیشتمان، تووشی سەرسوڕمان دەبین، كە ناكاتە لە 1% ی رووفاتی پیرۆزی قوربانیان، چونكە بەپێی داتاكان لە سەرجەمی عیراقدا، 301 گۆڕی بە كۆمەڵی سەردەمی رژێمی بەعس دۆزراونەتەوە، كە لەو ژمارەیە زیاتر لە 80% ی گۆڕی رووفاتی پیرۆزی جینۆسایدكراوانی كوردن، بەڵام تا ئێستا تەنها 12 گۆڕی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی تاوانی ئەنفال و پێنج گۆڕی بە كۆمەڵی جینۆسایدكراوانی بارزانییەكان هەڵدراوەنەتەوە". 

ئەوەشخراوەتەڕوو" تائێستا ناسینەوە بۆ رووفاتە گەڕێنراوەكان نەكراوە و تەنانەت هەڵمەتی سەرتاسەریش بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان وجینۆسایدكراوانی كورد ئەنجام نەدراوە". 

رۆژی 16 ئایار، كە لە ساڵی 2007 ەوە بە رۆژی نیشتمانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لەسەر ئاستی عیراق دیاریكراوە، رۆژێكە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و هەڵوەستەكردن لەسەر تاوانەكانی جینۆساید. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان