کوردستانی

نرخی دروێنەكردنی گەنم بۆ خاوه‌ن دەڕاسەكان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی دروێنەكردنی گەنم بۆ خاوه‌ن دەڕاسەكان دیاریكرا
هەواڵ مەودا- 
لقی گەرمیانی جوتیاران نرخی دروێنەكردنی گەنمی بۆ خاوەن دەڕاسەكان دیاریكرد و بۆ هەر سەعاتێكیش دروێنەكردن لە نێوان 50 بۆ 55 هەزار دینار دیاریكرا. 

جەلال ئەحمەد، سەرۆكی لقی گەرمیانی جوتیارانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند" بەهۆی زیادوەرگرتنی نرخی كاتژمێرێك كاركردنی دەڕاسە لە لایەن هەندیك لە خاوەن دەڕاسەكان و داواكاریی جوتیارانی سنورەكە بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان، لقەكەیان بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنورەكە نرخی كاركردنی دەڕاسەی دیاریكردووە".

وتیشی"نرخی یەك كاتژمێر دروێنەكردن بۆ شوێنە نزیكەكان 50 هەزار دینار و بۆ شوێنە دوورەكانیش 55 هەزار دینار دیاریكراوە، بۆ دەڕاسەی كاكوت كەپسەی گەورە 35 هەزار دینار و كەپسەی بچووكیش 30 هەزار دینار دیاریكراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" گاز و هەموو پێداویستییەكانی تر لەسەر خاوەن دەڕاسەكان خۆیان دەبێت و لە دانانی ئەو نرخەی بۆیان دیاریكراوە حسابی ئەوە كراوە كە خاوەن دڕاسەكان هەموو پێداویستییەكانی دروێنەكردن بە تایبەت گاز لە ئەستۆی خۆیان دەبێت". 

باسی لەوەشكرد"هەر خاوەن دەڕاسەیەك پابەند نەبێت بەو نرخەی كە بۆیان دیاریكراوە ئەوا توشی سزای یاسایی دەبنەوە". 
ئ.پ   
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان