کوردستانی

لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك یەكێتی داوای روونكردنەوە لە پارتی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك یەكێتی داوای روونكردنەوە لە پارتی دەكات
مەودا میدیا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لە رۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی، داوای روونكردنەوە لە و حزبە و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند" لە رۆژنامەی (خەبات)ی زمانحاڵی پارتی لە 14ی ئەم مانگەدا و بە مانشێتی گەورە نووسراوە (لە سنووری سلێمانی، پەكەكە هێزی چەكدار دروستدەكات و رەوانەی قەندیل و رۆژئاوای كوردستانی دەكات) كە ئەوە هەواڵێكە هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نییە". 

وتیشی" رۆژنامەكە رۆژنامەی حیزبەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە هەر خۆشی جێگری سەرۆكی پارتییە، مەسرور بارزانیش سەرۆكی حكومەت و حكومەتی سلێمانیشە، بۆیە لەبری ئەوەی پارێزگاری لە سلێمانی بكات و بە توركیا بڵێت هەڕەشەكانتان لە سلێمانی بێمانایە، كەچی هانی توركیا دەدات هێرش بكاتە سەر سلێمانی".

پێشتریش لەمیانەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئەمریكا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد" ركابەرە سیاسیی و دوژمنەكانی یەكێتی زانیاریی هەڵە لەبارەی سلێمانی و یەكێتییەوە دەدەنە توركیا و یەكێتیش دژایەتی توركیا ناكات، بەڵام توركیا نایەوێت لەمە تێبگات". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان