کوردستانی
باوك و كوڕێك پێكەوە خنكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی مەلەكردنەوە باوك و كوڕێك لە رووباری گەورەی چۆمان لە نزیك شارۆچكەی گەڵاڵە خنكان.
ئەحمەد بەرزان، قایمقامی چۆمان رایگەیاند"رووداوەكە بەشێوەیەك بووە كاتێك منداڵەكە كەوتووەتە نێو رووبارەكەوە، باوكی بەمەبەستی رزگاركردنی منداڵەكەی خۆی هەڵداوەتە نێو ئاوەكە، بەڵام نەیتوانیوە رزگاری بكات و ئەویش خنكاوە".
وتیشی" باوك و كوڕەكە خەڵكی شاری هەولێرن، تەرمی باوكەكە دۆزراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی منداڵەكە نەدۆزراوەتەوە و تیمەكانی مەلەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنورەكە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا".
ئ.پ