کوردستانی

سەدر داوا دەكات رۆژی غەدیر بكرێتە پشووى ره‌سمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر داوا دەكات رۆژی غەدیر بكرێتە پشووى ره‌سمی
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە داوا دەكات كە رۆژی غەدیر لە عیراقدا بكرێت بە پشووی رەسمی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر بۆ نوێژی هەینی كۆبوونەوە. 

لە پەیامێكدا موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعە رایگەیاند"پێویستە رۆژی غەدیر لە عیراقدا بكرێتە جەژن و پشووی رەسمی، چونكە ئەو رۆژە، رۆژی بە خەلیفەبوونی  نوێكردنەوەی پەیامی مسوڵمانانە لەگەڵ ئاینی ئیسلام و خوای گەورە". 

وتیشی" هیوادارین سبەینێ‌ لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگ بە بەپشووكردنی رۆژی غەدیر بدرێت، بەپێچەوانەوە پەرلەمانتاران بەرامبەر بە پێغەمبەر و ئیمامی عەلی لە رۆژی دواییدا بەرپرسیار دەبن".

لای شیعەكان رۆژی غەدیر بە واتای رۆژی راگەیاندنی ئیمامی عەلی وەك جێنشین (خەلیفە)ی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و خەلیفەی یەكەمی مسوڵمانان، دێت بەڵام ئەوە لای سوننەكان رەتدەكرێتەوە، چونكە پێیان وایە خیلافە لەگەڵ خەلافەتی ئیمامی عومەر و ئەبوبەكری سدیق، بۆیەش چاوەڕێ‌ دەكرێت سوننەكان دەنگی پێنەدەن. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان