ئابووری

چاکسازیی لە سیستمی خانەنشینی ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاکسازیی لە سیستمی خانەنشینی ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دارایی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت "وه‌فدێکی دەستەی خانەنشینیی عیراق لە گەڵ بانکی نێودەوڵەتیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە سیستمی خانەنشینیدا کۆبووەته‌وە و ده‌شڵێت "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشترکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاوڵاتییان".

لە راگەیەندراوێکدا، كه‌ وەزارەتی دارایی عیراق  بڵاویکردووەته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ چاکسازیی لە سیستمی خانەنشینیدا لە عیراق، وه‌فدێکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عیراق بە سەرۆکایەتیی ماهیر حسێن رەشید، سەرۆکی دەستەکە و وه‌فدێکی یاوەری، لەگەڵ ئەندامانی بانکی نێودەوڵەتیی لە ئیستانبوڵ کۆبوونەتەوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "وه‌فدەکەی دەستەی خانەنشینی عیراق ماوەی دوو رۆژ لە ئیستانبوڵ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامانی بانکی نێودەوڵەتیدا دەمێننەوە و ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشترکردنی دەرفەتەکانی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاوڵاتییان".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە میانی کۆبوونەوەکەدا بانکی نێودەوڵەتیی پێشنیازی بەرنامەیەکی کردووە کە توانای پێشکەشکردنی هاوکاریی تەکنیکی و تەکنەلۆجی لەخۆدەگرێت بۆ عیراق و هاوکار دەبێت بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا بە خانەنشینان".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ "دەستەکە پێشوازیی لە هاوکارییەکان کردووە و گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بە وردەکارییەکانی تری پێشکەشکردنی هاوکاری".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان