ئابووری
لەسەر خشتەى بودجەى ساڵى 2024 رێککەوتن كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرچاوەیەک لەوه‌فدى هەرێمى کوردستان ئاشكرایكردووه "دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى عیراق، لەسەر خشتەکانى بودجە بۆ ساڵى 2024 رێککەوتوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ئه‌وه بە روونى بەوه‌فدەکەى هەرێم وتراوە كه مووچەى مووچه‌خۆرانى هەرێمى کوردستان بەپێى بڕیارى دادگا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و گرەنتى کراوە، و بابەتەکانى تریش له چوارچێوه‌ى بودجە رێککەوتنى لەسەرکراوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حکومەتى فیدراڵ پێانى وتووه، پرسى نەوت لە بودجە چۆن باسکراوە بەهەمانشێوە مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و وه‌فدەکەش لارى نەبووه.
زیاتر وتى "سه‌باره‌ت به داهاتى نانەوتى ژمارەیەک پێشنیاز هەبوون و رێککەوتنى سەرەتایى له‌سه‌ر کراوه".
هەفتەى رابردوو، وه‌فدێكى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدادى کرد.
پ ح ع