کوردستانی

ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەكانی كەشوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌ و بەپێی پێشبینییەكانن به‌ گشتیی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

لەو باره‌یه‌وه‌ له‌ راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگه‌یاند "بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵە هەور، پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "بۆ سبەینێ‌ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەی گەرمی بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوی ئەمرۆ، بەرز دەبێتەوە".

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر: 32

سلێمانی: 30

دهۆك: 30

كەركوك: 34

هەڵەبجە: 32

زاخۆ: 31

سۆران: 28

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 37

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان