کوردستانی
جووتیاران ئازاد ده‌كرێن له‌وه‌ى چه‌ندێك گه‌نمیان هه‌یه لێیان وه‌ربگیرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كرێت به وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم و دا‌واشیان كردووه كه جووتیاران ئازاد بكرێن له‌وه‌ى چه‌ندێك گه‌نمیان هه‌یه، لێیان وه‌ربگیرێت".
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له سه‌ره‌تاى مانگى شه‌شه‌وه ده‌ستده‌كرێت به وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم و تاوه‌كو ئێستاش بڕه‌كه‌ى دیاری نه‌كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق".
وتیشى "له‌گه‌ڵ عیراق چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و داوایان كردووه كه جووتیاران ئازاد بكرێن له‌وه‌ى چه‌ندێك گه‌نمیان هه‌یه، لێیان وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشاری زۆریان كردووه".
شاڵاو جه‌مال، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش نه‌گه‌شتوونه‌ته بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه كۆده‌بنه‌وه و بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به پێشبینییهكانیشیان بۆ وه‌رگرتنى بڕى گه‌نم له‌مساڵدا، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه‌شیان قبوڵ نه‌كرێت له‌وه‌ى جووتیاران ئازابكرێن، ئه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن له ساڵى پار كه بڕى 500 تۆن وه‌رگیراوه، له‌مساڵدا زیاتر وه‌ربگیرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران له پارێزگانى عیراق له لایه‌ن حكومه‌تى عيراقهوه ده‌ستیپێكردووه و بۆ هه‌ر تۆنێك بڕى 850 هه‌زار دینار دانراوه.
پ ح ع