کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم بێ پلانه به‌رانبه‌ر كه‌رته‌كه‌یان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایده‌گه‌یه‌نێت" حكومه‌تى هه‌رێم بێ پلانه به‌رانبه‌ر كه‌رته‌كه‌یان كه كه‌رتێكى سوودبه‌خشه و ئابوورى وڵات راده‌گرێت"، ده‌شڵێت "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم شانازییان پێوه بكات به‌وه‌ى هه‌لی كاریان بۆ هه‌زاران كه‌س ره‌خساندووه، كه‌چى هاوكارییان ناكات".
نازم عه‌بدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "داوام لە ئەنجومونی وەزیران کردووە کەرتەکەیان بکاتە کەرتێکی نشتیمانیی بە ھۆکاری ئەوەی ئەوان ئاسایشی خۆراکی وڵاتن و ئابووری ئەم وڵاتەیان راگرتووە، وتیشى "لە ھەموو دونیاشدا بەرھەمی ناوخۆ رەھەندی نشتیمانیی ھەیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌رهه‌مى كێڵگه‌كان به شێوه‌یه‌كن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت رێکی بخاتەوە و هاوكاریان بێت و نرخى تێچوو لەسەریان کەم بکاتەوە، ده‌توانن بۆ وڵاتانی دەره‌وەشی ھەناردە بکەن نەک تەنیا بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق".
ئه‌وه‌شى خسه‌ڕوو "به‌ڵام حکومەتی ھەرێم لە ساڵى 2014 ه‌وه هیچ ھاوکارى نەکردوون و كه بەداخەوە ئه‌وه‌نده نائۆمێد بوون، چاوەڕوانی ئەوەش لە حکومەت ناکەن هاوكارییان بكات، له كاتێكدا هه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ك زیاتر لە 400 بۆ 500 هەزار ھەلی کاری رەخساندووە بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان، كه دەبێت حكومه‌ت شانازی بەوەوە بکات و پاڵپشتیان بێت".
باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌وان به بازاڕکردنیان دەوێت له‌حكومه‌ت كه‌چى له به‌رانبه‌دا بازاڕی پڕکردووە لە مریشکی بەستوو، ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵانە نەخۆشیش تووشى په‌له‌وه‌ره‌كان ده‌بێت و پێویسته ڤاکسین بەرھەمبھێندرێت چونکە ڤاکسین ئەمنی قەومییە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگادارن لە هه‌موو وڵاتێكدا ته‌ئمین ھەیە و قەرەبوو ھەیە، بەڵام لە ھەرێم ئه‌وه بوونى نییه و حکومەت بێباکە".
پ ح ع