کوردستانی

مووچە و كەشوهەوا گۆڕانكارییان لە بەرنامەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچە و كەشوهەوا گۆڕانكارییان لە بەرنامەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دواخست
بەهۆی فێنكیی كەشوهەوا و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە تا ئێستا گۆڕانكاریی لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە شاری سلێمانی نەكراوە و دیاریش نییە كەی گۆڕانكاریی دەكرێت. 

عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"بەهۆی فێنكیی كەشوهەوا لە سەنتەری شاری سلێمانی تا ئێستا گۆڕانكارییان لە بەرنامەی زستانەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان نەكردووە". 

وتیشی"یەكێكیتر لە هۆكارەكانی دواكەوتنی گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئەوەبووە كە مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دواكەوتووە و بەو هۆیەشەوە پێیان باش بووە كە لەبەر دۆخی دارایی هاوڵاتییان گۆڕانكارییەكە دوا بخەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"زۆربەی شار و شارۆچكەكانی تر گۆڕانكارییان لە پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كردووە، بەڵام كەشوهەوای سلێمانی تا رادەیەك جیاوازی لەگەڵ هەندێك لەو شارانە هەیە، بۆیە تا كەشوهەوا بەم شێوەی ئێستا فێنك بێت رەنگە گۆڕانكاریی تێدا نەكرێت".
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان