کوردستانی
تا ئێستا تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەكەی سۆران نەدۆزراوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردەوە، هێشتا تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەكە نەدۆزراوەتەوە و تا ئێستا تیمەكانیان لە گەڕان بەدوایدا بەردەوامن.
لە راگەیەنراوەكەدا بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەكردووە"بۆ دووەم رۆژ لەسەریەك تیمەكانیان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەكە".
باسی لەوەشكردووە"چەند هۆكارێك وایانكردووە كە تا ئێستا تەرمەكە نەدۆزنەوە، ئەوانیش بەرزی ئاستی ئاوی رووبارەكە و لێژی و خوڕیی و ساردیی ئاوەكە و بوونی پاشماوەیە لەنێو رووبارەكەدا.
ئەو منداڵە ئێوارەی رۆژی هەینی لەگەڵ باوكی لە رووباری گەورەی چۆمان لە نزیك ناوچەی گەڵاڵە خنكان و دواتر تەرمی باوكەكە راستەوخۆ دەرهێنرایەوە، بەڵام تەرمی منداڵە ونبوو و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
ئ.پ