کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
ئەمشەو لە شاری كەلار بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە"ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس لە گەڕەكی ئازادی قەزای كەلار هاوڵاتیەكی شێلاوە و بەسەختی برینداریكردووە، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەوكەسەی گیانی لەدەستداوە، لەدایكبووی ساڵی1972ەو  دانیشتووی گەڕەكی گۆرانە".

باسی لەوەشكردووە" لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری رووداوەكە".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان