ئابووری
چه‌كى شایسته داراییه‌كانى وانه‌بێژان ئاماده‌یه "گرنگ دابه‌شكردنه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مامۆستایانی وانەبێژ له چاوه‌ڕوانى دابه‌شكردنى شایستە داراییەکانیانن بۆ مانگی دوو، نوێنه‌رێكیشیان ده‌ڵێت "چه‌ك ئاماده كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان دیار نییه".
ئەمڕۆ یه‌كشەممە 19ی ئایاری 2024، عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پێش یه‌ك هه‌فته‌یه شایستەی داراییه‌كانیان كراوه‌تە چەک و ته‌نها بڕیارى سه‌رفكردنى ماوه".
وتیشى "قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتیى بانكه‌كانى هه‌رێم و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی كردووه، تاوه‌كو ئێستا بڕیارى كۆتایی له سه‌ر واده‌ى دابه‌شكردنى شایسته‌ى دارایی وانه‌بێژان نه‌دراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئاماده‌كردنى چه‌ك ئاسانه، به‌ڵام گرنگ دابه‌شكردنه كه هێشتا هیچ كاتێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیار نییه".
ژمارەی مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی زیاتره لە 35 هەزار و 543 وانەبێژ.
پ ح ع