کوردستانی
وه‌رزه‌كه‌ى گه‌رمایه و بارانبارینیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم، پێشبینییەکانی لە سەر کەشوهەوای 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى تاوەباران و هەورە تریشقە هەیە".
بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتیى نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
كه‌شناسیی ده‌شڵێت "سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى تاوەباران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى (سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا)، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین".
راشیگه‌یاندووه "پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28
سلێمانى: 28
دهۆک: 27
زاخۆ: 28
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 32
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 33
پ ح ع