کوردستانی

پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو بۆ تاكسییه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو بۆ تاكسییه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "پرۆژه‌ى داهاتوویان دانانى تاكسى میته‌ره‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو (ئستیخلال)نه‌كردنى هاوڵاتییان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى كرێی زیاتریان لێوه‌ر نه‌گیرێت".

سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌ مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى كرێى هاتوچۆى هاوڵاتییان به‌ تاكسى، هه‌روه‌ها بۆ ئیسخلال نه‌كردنى نه‌فه‌ر و زیاد وه‌رنه‌گرتنى كرێ، له‌ داهاتوودا پرۆژه‌ى تاكسى میته‌ر جێبه‌جێده‌كه‌ین".

وتیشى "تاكسى میته‌ر(دانانى ژمێریار) پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌وتووه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا  به‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تاوتوێى ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ ئێستادا پرۆژه‌كه‌ ته‌نیا قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ و له‌ داهاتوودا ته‌واوى  ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو".

پرۆژه‌ى تاكسى میته‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان نوێیه‌ و كرێى نه‌فه‌ر به‌ پێى كیلۆمه‌ترى رۆیشتووى ئۆتۆمبێله‌كه‌ داده‌نرێت و ئه‌وه‌ش شۆفێر و نه‌فه‌ر رزگار ده‌كات له‌ گفتوگۆى كه‌م و زۆرى نرخى كرێى هاتوچۆ، و كرێ دیاریكراو و جێگیر ده‌بێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan