کوردستانی
باشترە هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر نه‌شكرێت كۆتایی دنیا نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی یەكێتیی رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ بەهێزكردنی متمانە بە هەرێمی كوردستان باشترە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌شكرێت كۆتایی دنیا نییه"، ده‌شڵێت "رێگری بەردەم هەڵبژاردن تاوەكو ئێستا پارتییه".
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "پێیان باشە بەبۆنەى ساڵیادى هەڵبژاردنەوە ئەمڕۆژە بکرێت بە پشووى فەرمى و پێویستە زۆر بەشکۆوە یادى دامەزراندنى پەرلەمانى کوردستان بکەینەوە".
وتیشى "هەرێمى کوردستان پێگەیەکى سەنگى هەیە، دەوڵەت نییە دەڵەمەیە، پێویستە دامەزراوەکان وەکو بیلبیلەى چاومان بپارێزین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "باشترە بۆ بەهێزكردنەوەی متمانە بە هەرێم هەڵبژاردن بكرێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌شكرێت كۆتایی دنیا نییە".
سه‌عدى پیره، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێگری بەردەم هەڵبژاردنى هه‌رێم تاوەكو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستانە".
پ ح ع