ئابووری

وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگەكانى هه‌رێم له‌ عیراق داده‌مه‌زرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگەكانى هه‌رێم له‌ عیراق داده‌مه‌زرێندرێن

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بە مەبەستی دامەزراندنیان لیستی وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى بەغدا دەكات.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بە مەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان، ناو  و زانیاریی یه‌ك هەزار و 982 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، نێردراوه‌ بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى وەزارەتی دارایی عیراق بکرێت".

بڕیارە ئەم هەفتەیە خشتەی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانى عیراقه‌وه‌ بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێش پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە، پشکی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان جێگیر بکرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan