ئابووری
یه‌ك كیلۆ مریشك بۆ دوو هه‌زار دینار دابه‌زى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشكى زیندوو له‌بازاڕه‌كاندا به‌رده‌وامه له دابه‌زین و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر به‌رهه‌مهاتووه و له پێویستى ناوخۆ زیاتره و به‌هۆى هه‌رزانبوونیشه‌وه خواستیشى له‌سه‌ره.
رێژین قادر، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه و یه‌ك كیلۆ مریشك به دوو هه‌زار دیناره".
باسى له‌وه‌شكرد "هۆكارى دابه‌زینى مریشكى زیندوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه مریشكێكى زۆر به‌رهه‌مهاتووه و له كێڵگه‌كانه له پێویستى ناوخۆ زیاتره، ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌ناوخۆ نرخه‌كه‌ى دابه‌زێت".
وتیشى "ئه‌و هه‌رزانبوونه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى مریشك كه‌مده‌بێته‌وه و جارێكى تر خواست زیاتر ده‌بێت له خستنه‌ڕوو".
ع،ه