کوردستانی

ئاگادارییه‌كى به‌په‌له‌ بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ ده‌چنه‌ حه‌ج

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییه‌كى به‌په‌له‌ بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ ده‌چنه‌ حه‌ج

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیی سلێمانى ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ حه‌جى ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌زووترین كات په‌یوه‌ندى به‌ ته‌ندروستى بكه‌ن بۆ پشكنین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ته‌ندروستى سلێمانى هاتووه‌ "ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی شاری سلێمانی دەكه‌ینه‌وه‌ كە ناویان نوسیووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، سبەینێ 2024/5/20 دواین وادەیە بۆئەوەی سەردانی بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بكەن بۆ ئەنجامدانی پكشنینی پزیشكی پێویست پێش ئەوەی گەشت بكەن بەرەو وڵاتی سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج".

ئه‌و پشكنینه‌ى ته‌ندروستى بۆ ئه‌وه‌یه‌ حاجیان له‌ سه‌لامه‌ت و نه‌خۆشى دڵنیا بن پێش ئه‌وه‌ى گه‌شت بكه‌ن.

بڕیاره‌ له‌ 27ى ئه‌م مانگه‌وه‌ یه‌ك كاروانى حاجیان به‌ره‌و وڵاتى سعودیه‌ به‌ڕێ بكه‌ن له‌ رێگاى وشكانى.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان