کوردستانی
توركیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكى چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، تورکیا لە چەند رۆژی رابردوو هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هاتووه "بۆردوومانی گوندەکانی ناوچەی ئۆپه‌راسیۆنی قەڵغانی فوڕات لەلایەن تورکیا و گروپه میلیشیاكانى سەر بە ئەو وڵاتەوە چڕبووه‌ته‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "لە بۆردوومانی گوندەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی سەربازی منبەجى سەر بە هێزە کوردییەکان ، تا راپۆرتى فه‌رمى له باره‌ى زه‌ره‌رو زیانه‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه".
لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د شیرین، لێپرسراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى سوریا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "توركیا به چڕى هێرشى بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌ستپێكردووه و زیانێكى زۆر به‌ر هاوڵاتییانى ناوچه‌كان كه‌وتووه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و بۆردوومانانه بووه‌ته هۆكارى ئاڵۆزى و ماڵوێرانى بۆ خه‌ڵك و پێویسته خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاواى كوردستان هه‌رچى زووه چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بكات".
ع،ه