کوردستانی
شوێنەوارێكی مێژوویی لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گەرمیان شوێنەوارێكی مێژوویی دۆزرایەوە كە بەپێی لێكۆڵینەوەكانی شوێنەواری گەرمیان مێژووەكەی بۆ چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.
ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لەسەر چیای خۆشك لە بناری بەمۆ شوێنەوارێكی مێژوویان دۆزیوەتەوە كە نەخشێكی هەڵكۆڵراوە و مێژووەكەی بۆ چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و بەهۆی شوێنەكەشیەوە ناویان لێناوە(نەخشە هەڵكۆڵراوەكەی خۆشك)".
وتیشی"شوێنەوارەكە ساڵی پار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیانەوە دۆزراوەتەوە، بەڵام ئاشكرایان نەكردووە و بە نهێنیی هێشتوویانەتەوە بۆئەوەی پارێزراو بێت و تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەی تەواوی تێدا دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"تیمی تایبەتی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری چەند مامۆستایەكی شارەزا لە زانكۆی سلێمانی لێكۆڵینەوەیان لە شوێنەوارەكە و مێژووەكەی كردووە و مێژووەكەی بە نزیكەیی بۆ چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە".
وتیشی"شوێنەوارە هەڵكۆڵراوەكە دیمەنی جەنگاوەرێكە كە سەركەوتنی خۆی بەسەر دوژمنەكانیدا پیشان دەدات، بەڵام هیچ نوسینێكی لە پاڵدا نییە".
ئ.پ