کوردستانی
كێڵگەیەكی مین لە ناحیەی رزگاری دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان كێڵگەیەكی مین دۆزرایەوە كە بە تەنیشتی یەكێك لە گەڕەكەكانی ناحیەكەوەیە و هاوڵاتییان هاتوچۆی تێدا دەكەن.
جەلال شێخ جەعفەر، بەڕێوەبەری كاروباری مین لە گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار كێڵگەیەكی مینیان دۆزیوەتەوە كە رووبەرەكەی 15,200 مەتر چوار گۆشەیە و دەكەوێتەی تەنیشتی یەكێك لە گەڕەكەكانی دانیشتووانی ناحیەكەوە".
وتیشی"پێشتریش چەند جارێك لە لایەن هاوڵاتییانی ناحیەكەوە مین لەو جیگەیەدا دۆزراوەتەوە و تەنانەت رووداوی تەقینەوەی مینیش هەبووە، بەڵام نەیانزانیوە ئەوە كیڵگەی مینە، هەربۆیەش تەنانەت بەشێك لە زەوییەكەش لەلایەن خاوەن زەوییەكانەوە كێڵراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"چەند نیشانەیەكیان لەو جێگەیە داناوە و هاوڵاتییانی ناحیەكەشیان لە كێڵگەكە ئاگاداركردووەتەوە بۆئەوەی نەچنە شوێنە و مەترسی لەسەر ژیانیان درووست نەبێت".
باسی لەوەشكرد"ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سەرقاڵی پاككردنەوەی دوو كێڵگەی تری مینە لە دوو جێگەی جیاواز و دوای تەواوكردنی پاككردنەوەی ئەو كێڵگانە لە مین، دەست بە پاككردنەوەی ئەو كێڵگەیەی ناحیەی رزگاری دەكەن".
ئ.پ