کوردستانی
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتەكەی دەستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەستیكرد بە چاككردنی چاڵ و چۆڵی و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی و پرۆسەكەش چەند مانگێك بەردەوام دەبێت.
نزار جەلال، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕێكی زۆر قیر لە كۆگاكانمان هەبوو لەو دۆخەی ئێستا كە بەهۆی خۆپارێزییەوە هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان و ئۆتۆمبێل كەمترین هاتووچۆ دەكەن، دەستمان بە نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكانی سلێمانی كردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموودەوە دەستمان پێكردووە و لە لایەن تیمی تایبەتی سەرۆكایەتی شارەوانی چاڵەكان پڕدەكرێنەوە و چارەسەر دەكرێن و ئەو پرۆسەیەش چەند مانگێك بەردەوام دەبێت و هەوڵدەدەین زۆرترین شوێن نۆژەن بكەینەوە".
ساڵانە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەمانگی نیسانەوە دەستدەكات بە چاككردنەوەی چاڵ و خراپبوونی شەقامەكانی سلێمانی كە لە ماوەی وەرزی زستان و باران بارین شەقامەكان تووشی خراپ بوون و چاڵ وچۆڵی دەبن.