کوردستانی
ئەمڕۆ بهغدا بڕیارێك لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی لە بەغدان.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عیراق و بەرپرسانی دیكەیی بەغدا لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و بڕیارێك لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە دەدەن.
وتیشی"دەیانەوێت ئەمڕۆ بگەنە بڕیارێكی گونجاو بۆ چەسپاندنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە لە بەرژەوەندیی جووتیاران بێت و بتوانن بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" سەردانەكەی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بۆ بەغدا بۆ ئەوەیە كە حكومەتی عیراق نایەوێت ئەم ساڵیش تەواوی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و دەڵێت تەنها 650 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت.
ئ.پ