کوردستانی

مامۆستایه‌كى زمانى كوردى ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایه‌كى زمانى كوردى ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

سه‌وسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لەلایەن هێزەكانى ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەر کراوه و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوه‌ته‌وه.

میدیاكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌ "هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران بەبێ بەڵگەی یاسایی ئه‌و مامۆستایه‌ى زمانی کوردییان دەستبەسەر کردووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دەستبەسەرکردنی ئەو مامۆستایه‌ى زمانی کوردی بە توندوتیژییەوە بووە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەكانى دژی سه‌وسەن حەسەنزادە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان