کوردستانی

توركیا بنكه‌یه‌كى نوێى سه‌ربازیی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا بنكه‌یه‌كى نوێى سه‌ربازیی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی عەرەبی جەدید کە پشتی بە لێدوانی بەرپرسێکی کورد لە پارێزگای دهۆک بەستووە، سوپای تورکیا ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر لووتکەی چیای کیستەی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دەستیکردوە بەدروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ.

ئه‌و به‌رپرسه‌ كورده‌ كه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌بووه‌ باسی لەوەکردوە "دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە نوێیەی تورکیا لەچوارچێوەی پلانەکانی ئەنقەرەدایە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام‌ و دابڕاودایە بۆئەوەی رێگریی لە دزیەکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆناو خاکی تورکیا بکات".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو بنکە سەربازییە دەبێتە چوارەم بنکەی سەربازیی کە تورکیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەناوچەکەدا دروستیکردووه‌".

هه‌روه‌ها وتویه‌تى "کۆنترۆڵ کردنی لووتکەی چیاکە وادەکات ناوچەیەکی فراوانی پارێزگای دهۆک لەژێر چاودێریی سوپای تورکیادابێت، بەوپێیەی چیاکە بەسەر زیاتر لە 50 گوند لە ناوچەکانی کانی ماسی‌ و بامەڕنی‌ و باتۆفادا دەروانێت".

جەختیشی لەوەکردۆتەوە "بەهۆی دروستکردنی ئەو بنکەیەوە ئەگەری ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری گوندنشینانی ناوچەکە هەیە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان