کوردستانی
بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو کاتژمێر 12:00 ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ کۆتایی دێت و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رابگەیەنێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر هەیە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە درێژبکرێتەوە، بەڵام ئەم جارە رێککاری نوێ دەگیرێتە بەر.