کوردستانی

هۆشداریی درایه‌ هاوڵاتییان و مه‌ترسى درووستبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی درایه‌ هاوڵاتییان و مه‌ترسى درووستبووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى لێچوونى كلۆر له‌ پرۆژه‌ى ئاوى خاس له‌ قه‌ڵادزێ، هۆشداریی درایه‌ هاوڵاتییان و مه‌ترسى دروستبووه‌.

مارف مه‌حموود، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى ئاوى خاس له‌ قه‌ڵادزێ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ جارێكى تر له‌ پرۆژه‌كه‌ لێچوونى كلۆر روویداوه‌ و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر هاوڵاتییان".

باسى له‌وه‌شكرد "یه‌كێك له‌و بتڵانه‌ى كه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ بووه‌ كلۆرى لێچووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تیمه‌كان سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و لێچوونه‌ن".

وتیشى "باشتر وایه‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى گونده‌كه‌ كه‌ نزیكن له‌ پرۆژه‌كه‌وه‌ باشتره‌ زۆر نزیكنه‌بنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش پێویست بكات تا كاتى كۆنترۆڵكردن زیاتر دووربكه‌ونه‌وه‌".

مانگى رابردوو به‌هۆى لێچوونى كلۆرى له‌ پرۆژه‌ى ئاوى پرۆژه‌ى كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا كه‌ پۆلیس بوو و ئه‌ركیان پاراستنى پرۆژه‌كه‌ بووه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان