کوردستانی

درۆن به‌سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر سوڕاوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


درۆن به‌سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر سوڕاوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، فڕۆكه‌ى درۆن به‌سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر له‌ چه‌مچه‌ماڵ سوڕاوه‌ته‌وه‌ و به‌ دۆشكه‌ ته‌قه‌ى لێكراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "دره‌نگانى شه‌وى رابردوو درۆن به‌سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر سوڕاوه‌ته‌وه‌ و دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییان بینویانه‌ به‌ چه‌كى دۆشكه‌ ته‌قه‌یان لێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دوورى بخه‌نه‌وه‌".

درۆنه‌كه‌ ته‌نها به‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌ سوڕاوه‌ته‌وه‌ و هیچ بۆردوومانێكى نه‌كردووه‌ و دواتر ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه‌.

ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و درۆنه‌ ته‌نها سوڕاوه‌ته‌وه‌ و هیچ زیانێكى به‌ كێڵگه‌كه‌ نه‌گه‌یاندووه‌ و دواتر ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه‌".

مانگى رابردوو به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كرێكارى بیانى گیانیان له‌ ده‌ستدا.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان