کوردستانی

پێنج كورسى بۆ پێكهاته‌كان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج كورسى بۆ پێكهاته‌كان دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

ده‌سته‌ى دادوه‌رى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق بڕیاریدا پێنج كورسى بۆ پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابنرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هاتووه‌ "له‌ كۆى 100 كورسى په‌رله‌مانى كوردستان پێنج كورسى بۆ پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و به‌شیان دیاریكراوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "كورسییه‌كانى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان 100 كورسى ده‌بێت و پێكهاته‌كانیش به‌شیان له‌و 100 كورسییه‌".

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و دابه‌شكارییه‌ بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان كارى پێده‌كرێت".

كورسى پێكهاته‌كان بۆ پارێزگاى هه‌ولێر دوو كورسى، بۆ پارێزگاى سلێمانى دوو كورسى و بۆ دهۆكیش یه‌ك كورسى.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان