کوردستانی

ئه‌م حزبه‌ دیاره‌ى كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستى له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگا راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م حزبه‌ دیاره‌ى كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستى له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگا راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژى یەکێتی له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵیی له‌ سه‌ر كورسى كۆتاكان، له‌ یه‌كه‌مین لێدوانى فه‌رمى خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وان وەک یەکێتى له‌و باره‌یه‌وه‌ دەستخۆشى لە بڕیارەکەى دادگا دەکەن و به‌ زوویی ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنیش به‌ چارەسەرى قەیرانەکان ده‌زانن". 

سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان باسى له‌وه‌كرد "ئه‌وان وەک یەکێتى له‌ سه‌ر گەڕاندنەوەى کورسى کۆتاکان، دەستخۆشى لە بڕیارەکەى ئەمڕۆى دادگاى فیدڕاڵیى دەکەن".

وته‌بێژى یه‌كێتی به‌ زوویی ئه‌نجامدانى هەڵبژاردن به‌ چارەسەرى قەیرانەکان ده‌زانێت و ده‌ڵێت "دەمانەوێت لە 10ى حوزەیران هەڵبژاردن بکرێت و بە باشى دەزانن تاوه‌كو زووترە ئه‌نجام بدرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ پێیان باشە هەموو لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆببنەوە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاریکرد، كه‌ دوو کورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، و دوو کورسی بۆ پارێزگای هەولێر و کورسییەکیش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان