کوردستانی
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌گه‌ڵ بەشداریکردنی هه‌موو لایەنەکانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی به گێڕانه‌وه‌ى پێنج كورسى كۆتاكان، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "ئه‌وان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابوون مافی پێکهاتەکان دابین بکرێت بە هه‌ر شێوازێک بێت".
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاشكرایكرد "سیستەمی یەک بازنەیی له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر لە بەرژەوەندی پێکهاتەکان بوو".
بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ بەشداریکردنی هه‌موو لایەنە سیاسییەکانه لە هەڵبژاردن و رابه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت "ئه‌وان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابوون مافی پێکهاتەکان دابین بکرێت، گرنگ نییە بە چ شێوازێک بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاریکرد، كه دوو کورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، و دوو کورسی بۆ پارێزگای هەولێر و کورسییەکیش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.
پ ح ع