کوردستانی
ناوى ئه‌ندامانى وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم بۆ ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ناوى ئه‌ندامانى ئه‌و وه‌فده راده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاره به مه‌به‌ستى به‌شداریكردنیان له پرسه‌ی ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و یاوه‌رانى، سه‌ردانى ئێران بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه21ی ئایاری 2024، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه "بۆ به‌شداریکردن له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ره‌ئیسى و یاوه‌رانى، وه‌فدێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ پێك دێت، سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ن".
رۆژى یەکشەممە 19ى ئایارى 2024 ، بەهۆى خراپى کەشوهەواوە، هێلیکۆپتەرەکەى سەرۆک کۆمار و وەزیرى دەرەوە و ژمارەیەک لە یاوەرانى لەناوچەى جوڵفاى نێوان سنوورى ئێران و ئازربایجان تووشى رووداو بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، گیانیان له ده‌ستدا.
پ ح ع