کوردستانی

وەزیری دارایی: پێویستە بە زووترین کات فەرمانگه‌كان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی: پێویستە بە زووترین کات فەرمانگه‌كان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دارایی هەریمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "پێویستە بە زووترین کات ئەو فەرمانگانەی تەمویل زاتیین جیابکرێنەوە و هاوشێوەی عیراق کار بە سیستمی ژمێریاریی تایبەت بە تەمویل زاتی بکەن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمرۆ سێشەمە  21-5-2024، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، خولێک بۆ فەرمانگەکانی تمویل زاتی لەسەر ئاستی وەزارەتەکان دەکاتەوە و وەزیری دارایش بە پێویستیزانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات خۆیان لەگەڵ سیستەمە بگونجێنن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئاوات شێخ جەناب، رایگەیاندووە، لەدەرئەنجامی ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی هاتووەتە ئاراوە پێویستە بەزووترین کات ئەو فەرمانگانەی تمویل زاتیین جیابکرێنەوە و هاوشێوەی عیراق کار بەسیستەمی ژمێریاری تایبەت بە تمویل زاتی بکەن".

رونیشیکردەوە کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتونەتە رێکەوتن بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی".

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، خولی تمویل زاتی لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری فەرمانگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوەو بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەوام دەبێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان