کوردستانی
دواى زیاتر له 14 كاتژمێر تهرمهكهى دۆزرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئێوارهى دوێنێ سێ شهممه، هاوڵاتییهك كهوته ناو ئاوى سیروان و دواى چهندین كاتژمێر تهرمهكهى دۆزرایهوه.
محەمەد ئەنوەر هۆرێنى، تەمەنى 20 ساڵە، رۆژى رابردوو بەمەبەستى مەلەکردن چووەتە ناو ئاوى روبارى سیروان و بێسەروشوێن بوو، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەکەى دۆزرایەوە.
بەرگریی شارستانی دەربەندیخان لەوبارەیەوە رایگەیاند "تەرمەکە لە خوار شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادی دەربەندیخانه".
ع،ه